یار و نه‌یاری تره‌مپ ئاشكرابوو
راپرسییه‌ك ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی تره‌مپن له بڕیاره‌كانی و ئه‌وانه‌ی نه‌یارن له‌گه‌ڵی ئاشكرا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
راپرسییه‌كی نێوان ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز و ئهپسووس ده‌ریده‌خات، كه‌متر له سێ یه‌كی هاووڵاتیانی ئه‌مریكا پێیانوایه بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ رێگه‌گرتن له هاتنی هاووڵاتیانی 7 وڵاتی زۆرینه موسوڵمان ده‌بێته هۆی ده‌سته‌به‌ركردنی "ئارامی زیاتر" وه‌ك ئه‌وه‌ی تره‌مپ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات.
راپرسییه‌كه رۆژی 30 و 31/1/2017 ئه‌نجامدراوه و ده‌ریده‌خات، له هه‌ر 3 ئه‌مریكییه‌ك یه‌كێكیان هاوڕای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپه بۆ راگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی و رێگه‌نه‌دان به هاتنی گه‌شتیارانی ئه‌و 7 ده‌وڵه‌ته، له كاتێكدا دابه‌شبوونێكی فراوان له ئاستی حزبیدا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌ستیپێده‌كرێت.
راپرسییه‌كه رۆژی سێ شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه و رێژه‌ی 31% ئه‌مریكییه‌كان پێیانوایه بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌بێته هۆی ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامی زیاتر له وڵاته‌كه‌یاندا.
له به‌رامبه‌ردا 26% پێیانوایه بریاره‌كه‌ی تره‌مپ نابێته هۆی درووستكردنی ره‌وشێكی ئارامتر.
له‌و نێوه‌نده‌دا 33% ئه‌مریكییه‌كان رای خۆیان نه‌داوه و پییانوانییه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر خودی ئه‌وان هه‌بێت، هه‌ر بۆیه خۆیان له‌سه‌ر هیچ به‌ره‌یه‌كیان ساخنهكردووهتهوه.