پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی دژی سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ واژۆ كۆده‌كاته‌وه
ئه‌گه‌ر باوه‌ڕت به ناوه‌رۆكی ئه‌م نامه‌یه هه‌یه واژۆی بكه

K24 – هه‌ولێر:
پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی به ناوی AVAAZ)) نامه‌یه‌كی له‌سه‌ر پێگه‌كه‌ی داناوه و له‌و رێگه‌وه ده‌یه‌وێت نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ته‌واوی هاووڵاتیانی جیهان، له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ت و بریاره‌كانی دۆنالد تره‌مپ بگه‌یه‌نێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
له پیناسه‌ی پیگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌دا نووسراوه" AVAAZ گوزارشته له گردبوونه‌وه‌یه‌ك كه له سه‌رانسه‌ری جیهان ئه‌ندامه‌كانی له خۆی گرتووه، ئه‌ركی گه‌یاندنی ئه‌و سیاسه‌ت و په‌یامانه‌یه كه هاووڵاتیان ده‌یانه‌وێت بیگه‌یه‌ننه ناوه‌نده‌كانی بڕیار له جیهاندا.
له پیشه‌كی نامه‌كه‌دا كه ئاراسته‌ی تره‌مپ كراوه نووسراوه" دوای ده‌ركردنی بڕیاری رێیگهنهدان به چوونی موسوڵمانانی 7 ده‌وڵه‌ت بۆ ناو خاكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌لماندی ترسه‌كانمان له سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی له جێگه‌ی خۆیدابووه، ناوی خۆت بۆ ئه‌م نامه كراوه‌یه زیادبكه كه له لایه‌ن هاووڵاتیانی وڵاتانی جیهان بۆ نه‌یاری ده‌بڕین له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ كراوه.
ده‌قی نامه‌كه
به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ
سه‌ره‌رای قسه‌كردنی به‌رده‌وامت له‌سه‌ر گه‌وره‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ڵام كرده‌وه‌كانت ته‌واو پێچه‌وانه‌یه.
هه‌موو جیهان گوتاره هاندهرهكانت بۆ درووستكردنی ترس و رق و ره‌گه‌زپه‌رستی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ئێمه پاڵپشتیكردنی تۆ بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دان له زیندانه‌كان و كوشتنی سڤیله‌كان و هاندانت بۆ توندوتیژی به شیوه‌یه‌كی گشتی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه سوكایهتیكردنهكانت به ئافره‌تان و موسوڵمانان و مه‌كسیكییه‌كان و ملیۆنان له‌و كه‌سانه‌ی هاوخوێن و هاوزمان و هاوئاینت نین ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
ئێمه هاوسۆزین له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌ی لای تۆ وه‌ك مه‌ترسی ده‌بینرێن، ده‌ست به هیواوه ده‌گرین له‌و كاته‌ی گوێمان له بێزارییه‌كانی ناو گوتارهكانت ده‌بێت، باوه‌ڕمان به تێگه‌یشتن هه‌یه له‌و كاته‌ی ته‌ماشای بێئاگایت له ره‌وشی خه‌ڵكی و پرسه‌كانیان ده‌كه‌ین.
وه‌ك هاوولاتیانی سه‌رانسه‌ری جیهان، له به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانت بۆ جیاكاری و رق و كینه یه‌كریز ده‌وه‌ستینه‌وه.
له‌گه‌ڵ ته‌واوی رێزماندا
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكی ئه‌م نامهیهیت بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، لێره‌وه ناوی خۆت زیادبكه
لینكه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی