یەكێتی داوا لە محەممەد حاجی مەحموود دەكات بەڵگەكان بخاتەڕوو
"ھەر بەڵگەیەکیان لەبارەی تێوەگلانی یەکێتی لەگەندەڵی دۆسیهی نەوتدا ھەیە با لای داواکاری گشتی و دادگا بیخەنەڕوو"
K24 - سلێمانی
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بەناوی حزبەکەیەوە داوا لە محهممهدی حاجی مەحمود و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانیش دەکات ھەر بەڵگەیەکیان لەبارەی تێوەگلانی یەکێتی لەگەندەڵی دۆسیهی نەوتدا ھەیە، با لای داواکاری گشتی و دادگا بیخەنە ڕوو، بەرپرسێکی دیكەی یەکێتیش دەڵێت، نا شەفافی لەنەوتدا پاڵنەری سکرتێری حزبی سۆسیالیست بووە کە ئەو قسانە بکات، ھەروەک ئەو وادەیەش کۆتایی پێھات کە بزووتنەوەی گۆڕان وەک مۆڵەت بۆ محهممهدی حاجی مهحمود دیاركردبوو بۆ خستنهڕووی بهڵگهكان یان به فهرمی داوای لێبوردن كردن.