شێر و ورچێك لە شەڕی موسڵ رزگار دەبن
تاكە ئاژەڵی رزگاربووی شەڕی موسڵن
K24 - ھەولێر
بە پێی ڤیدیۆیەك كە سەرچاوەكەشی سی ئێن ئێنە، شێرێكی لاواز و ورچێك لە شەڕی موسڵ رزگاەیان بووە.
وێنەكانی لە لایەن چالاكوانێك لە سۆسیاڵ میدیا بڵاو كراوەتەوە كە ئەو شێر ۆ ورچە تەنیا ئاژەڵن لە شەری موسڵ رزگاریان بووە، پاش ئەوەی باخچەیەكی ئاژەڵانی موسڵ بە ھۆی شەڕی گرتنەوەی شارەكە وێرانبوو.
پێش ئەوەی داعش لە ساڵی 2014 دەست بە موسڵدا بگرێت باخچەی ئاژەڵان لەناو پاركێكی گشتی لە كەناری رووباری دیجلە لە بەری چەپی شارەكە بوو. ئەم شوێنە لە شەڕی موسڵ شوێنێكی ستراتیژی بوو. داعش شوێنەكە وەك بنكەیەكی سەربازی بەكارھێنا.
ھەردوو ئاژەڵەكە لە لایەن دانیشتوانی گەڕەكی "المرور" لە ناو پاركێكی بچووك و بێ سەروپەنا دۆزرانەوە، كە تەنیا ئەم دوو ئاژەڵە لە باخچەی ئاژەڵانی موسڵ رزگاریان بووە.
ئۆپەراسیۆنی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یەكەمی 2016 دەستیپێكرد و پاش ماوەی زیاتر لە سێ مانگ ناوچەكانی دەوروبەری موسڵ و بەری چەپی شارەكە كۆنترۆڵكران.
JS