عەممار حەکیم بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژەكەی سەردانی ھەولێر دەكات
پڕۆژەیەکی بۆ ئاشتبوونەوە و لێکنزیک کردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق خستووەتە نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراق
K24 - ھەولێر
عەممار حەکیم بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرس لە نێویاندا، پڕۆژەی "رێککەوتنی سیاسی" نێو لایەنە عێراقییەکان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ عەممار حەکیم، سەرکردەی باڵای ئەنجوومەنی ئیسلامی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەکان. لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و تاوتوێی پڕۆژەی "رێککەوتنی سیاسی" نێو لایەنە عێراقییەکان دەکەن.
بەم دواییە عەممار حەکیم، پڕۆژەیەکی بۆ ئاشتبوونەوە و لێکنزیک کردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق خستووەتە نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ئەمجارەش لەگەڵ کورد تاوتوێی ئەو پڕۆژەیە دەکات.