"منداڵه‌كه‌م بۆ بدۆزنه‌وه و ئازادمكه‌ن"
لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ری ساڵی ئیستانبوڵ كۆتاییهات

K24 – هه‌ولێر:
پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ (11) گومانلێكراوی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵی ئیستانبوڵ له ناویاندا هاوسه‌ره‌كه‌ی (عه‌بدولقادر ماشاریپۆڤی) ئه‌نجامده‌ره‌كه كۆتاییهات، له‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا به‌رده‌وام هاوسه‌ره‌كه‌ی ماشاریپۆڤ داوای دۆزینه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی ده‌كات كه چه‌كدارانی داعش به ئاگاداری هاوسه‌ره‌كه‌ی رفاندوویانه و گوتوویانه ده‌یبه‌ین بۆ ئێران.
داواكاری گشتی چه‌ند تۆمه‌تێكی ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌كرد له‌وانه" ئه‌ندامێتی داعش" و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی رژێمی سووری و هاوكاریكردن بۆ كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی مرۆڤ، به‌ڵام دادگای شه‌شه‌می ئیستانبوڵ له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تبارانه هێشتا خۆی ساخنه‌كردووه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌رباره‌ی قسه‌ی تۆمه‌تباره‌كان دزه‌یكردووه‌ته میدیاكانی توركیاوه، هاوژینی ئه‌نجامده‌ره‌كه كه ناوی ( زارینا نورلاییڤا) یه گوتوویه‌تی" من ئاگاداری هیچ شتێك نه‌بووم ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه، تا ئه‌و كاته‌ی به‌و هۆیه‌وه ده‌ستگیركراوم، ئه‌و تۆمه‌تانه‌شی ئاراسته‌مكراوه راست نین، ئه‌و ئه‌پارتمانه‌شی له ماوه‌ی ئه‌و 20 رۆژه‌دا گرتبوومان به كرێ، به‌هیچ جۆرێك باسی داعشی تێدانه‌كراوه، نه‌شمزانیووه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵمان ده‌ژین ئه‌ندامی داعشن. ساڵێك به‌سه‌ر هاتنمان بۆ توركیا تێپه‌ڕیووه، پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م به رێگای نایاسایی له ئێرانه‌وه په‌ڕیووینه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" پێش 3 رۆژ له هێرشه‌كه هاوسه‌ره‌كه‌م له ماڵ ده‌رچووه، هیچ شتێك ده‌رباره‌ی نازانم كه كردبێتی، دوای ئه‌و هێرشه به‌رده‌وام به كۆمپیوته‌ره‌وه سه‌رقاڵ بووه، دواتر له ئه‌پارتمانێك بووم گواستوومیه‌تییه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه، هاوڕێیه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌شم لێی پرسیووه، به‌ڵام پێیگوتووه" زۆر پرسیار مه‌كه"" پێش ئه‌وه‌شی ده‌ستگیرم بكه‌ن، دوو كه‌س هاتن و پێیانگووتم" منداڵه‌كه‌ت بگۆڕه چونكه ده‌یبه‌ین بۆ ئێران" و گووتیان هاوسه‌ره‌كه‌ت ئاگاداره".
نورلاییڤا ئه‌وه‌شی گوتووه" هاوسه‌ره‌كه‌م له پاكستان به‌یعه‌تی به داعشداوه، دوای ئه‌وه‌ی له‌وێ 4 رۆژ پێشتر له ماڵ ده‌رچوو نه‌مبینییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه له پاكستان گووتی" به‌یعه‌تم به داعشداوه"، منیش پرسیم چۆن به‌یعه‌تت به رێكخراوێكداوه لێره بوونیان نییه؟، گوتوویه‌تی" نوێنه‌ریان لێره‌یه و به‌یعه‌ته‌كه‌م له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه‌داوه".
دواتر گوتوویه‌تی" پێویسته بڕۆین بۆ سووریا و بچینه ناو داعشه‌وه، منیش پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م به‌یعه‌ت به داعش بدات به دایكمم گوتبوو كه چووین بۆ توركیا ئه‌ویش ده‌به‌ین، چونكه ئه‌و ناوچه‌ی ئێمه بۆی ده‌چین ناوچه‌یه‌كه شه‌ری تێدایه، بۆیه بڕیارماندا له توركیا بمێنینه‌وه و به هاوسه‌ره‌كه‌مم گووت" من له‌گه‌ڵت نایه‌م بۆ سووریا".
نورلاییڤا ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه له‌و كاته‌ی له شوقه‌كه‌ی گواستوویانه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی دیكه، ئه‌ندامانی داعش پییانگووتم" ، پرسه دابنێ و بڵێ مێرده‌كه‌م مردووه، دواتر پێیانگوتمه‌وه پێویست به‌وه ناكات چونكه نه‌مردووه.ئه‌و كه‌سه‌شی ئه‌و قسانه‌ی له‌گه‌ڵداكردم ده‌م و چاویم نه‌ده‌بینی، كه پرسیشم مێرده‌كه‌م چی به‌سه‌ر هاتووه، ته‌نها گوتوویانه" هاوسه‌ره‌كه‌ت كارێكی گه‌وره" ی ئه‌نجامداوه. تا ئه‌و كاته‌ی پۆلیس ده‌ستگیری كردیین نه‌مده‌زانی چیكردووه، دوای ئه‌وه زانیم ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی له یانه شه‌وانه‌كه‌ی ئیستانبوڵ كوشتووه، هاوسه‌ره‌كه‌ی من بووه".
ئێستا (نورلاییڤا) داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌كات، هاوكاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه و ده‌ڵێت" تكاتان لێده‌كه‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌م هاوكاریم بكه‌ن، من په‌یوه‌ندیم به‌و كارانه‌وه نییه هاوسه‌ره‌كه‌م كردوویه‌تی، داواكارم ئازادم بكه‌ن".