تره‌مپ په‌رتووكه ئاسمانییه‌كان پێشێل ده‌كات
رێگه‌گرتن له په‌نابه‌ر و بیانییه‌كان وه‌ك پێشێلكردنی سوێنده‌كه‌ی ناوده‌برێت

K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره‌كانی تره‌مپ بۆ رێگه‌گرتن له هاووڵاتیانی 7 وڵاته زۆرینه موسڵمانه‌كه و درووستكردنی دیواری جیاكه‌ره‌وه‌ی سنوور له‌گه‌ڵ مه‌كسیك، ته‌نها دادوه‌ر و یاساپارێزانی ئه‌مریكای نیگه‌ران نه‌كردووه، به‌ڵكو قوڵتر له‌وه‌ش ئه‌و بڕیارانه‌ی تره‌مپ به پێشێلكردنی "ئینجیل" ناوده‌برێت.
لای مه‌سیحییه‌كان بڕیاری دیواری جیاكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ مه‌كسیك و رێگه‌گرتن له كۆچ و په‌نابه‌ران، ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به یاسای كۆچ و پرسی ئابووری و مۆڵه‌تی جموجوڵی بازرگانی له سنووره‌كان و هه‌ڕه‌شه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك پرسیاری فراوانی ده‌رباره‌ی پێشوازی بیانی و په‌ناهه‌نده‌كان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
توێژه‌رێك كه رۆمی ئه‌رسه‌دۆكسه و ماوه‌ی 4 ساڵ له باشووری ئاسیا ژیاوه، زۆر باش ده‌زانێت كاتێك به چاوی بێگانه و نامۆ ته‌ماشای مرۆڤ ده‌كرێت چ هه‌ستێكی بۆ درووست ده‌بێت، بۆیه پێیوایه ده‌بێت به‌په‌له و به گه‌رمی به‌خێرهاتنی بیانییه‌كان بكرێت و ده‌ڵێت" من وه‌ك هه‌موو مه‌سیحییه‌كان بۆ رێنمایكردنم ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ئینجیل، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه باشترین رێگا بۆ به‌خێرهاتنی بیانییه‌كان بدۆزمه‌وه".
ئینجیل چی ده‌ڵێت؟
ده‌ڵێت له هه‌ندێك كاتدا هه‌موومان سه‌رگه‌ردانین!

له ئینجیل‌دا به‌هێزه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی روون نووسراوه" ده‌بێت په‌یڕه‌وانی مه‌سیح به‌ڕێز و دڵ كراوه‌بن له‌گه‌ڵ بیانی و ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رگه‌ردان بوون".
بۆیه له كاتێكدا كه تره‌مپ له كاتی سوێندخواردنی ده‌ستووریدا ده‌ستی خستووه‌ته سه‌ر ئینجیل، به‌هۆی بڕیاره‌كانی دژی كۆچه‌ر و په‌نابه‌ران به پێشێلكاری ئینجیل و سوێنده‌كه‌ی ناویده‌به‌ن.
له‌و رووه‌وه له باسێكدا به ناونیشانی "Love The Stranger" خۆشویستنی كه‌سێكی بیانی و نه‌ناسراو" كه له لایه‌ن توێژه‌رێكی "كتێبی پیرۆز" له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆڕی زانكۆی "لاهووت" له ساڵی 1991 پیشكه‌شكراوه و ده‌ڵێت" زۆر كه‌س پێیوایه وشه‌كانی" gûr"، و"gēr" له سه‌رده‌می كۆندا بۆ كه‌سانی"سه‌رگه‌ردان" یان "ئه‌وانی نوێ هاتوون" یان"بێ لانه‌كان" یان "بیانییه‌كی نیشته‌جێ" به‌كارهاتووه و ئه‌و مانایانه ده‌دات.
هه‌روه‌ها له پێنج بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كه‌ی مو‌سا پێغه‌مبه‌ردا كه ده‌گوترێت پێنج بنه‌مای سه‌ره‌كییه و خۆی بۆ "ته‌ورات"ی نوسیووه، له سه‌رده‌می كۆندا وشه‌ی "gēr" نزیكه‌ی 50 جار ده‌رباره‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رگه‌ردان و بیانییه‌كاندا هاتووه، نه‌ك ته‌نها رووخۆشی له‌گه‌ڵیان، به‌ڵكو داوای هاوكاریكردن و پاڵپشتیكردنیان ده‌كات.