له سه‌ربڕخانه‌یه‌كی مرۆیی‌دا 13 هه‌زار كه‌س له سێداره‌دراون
پێش هه‌ڵواسینیان پاسه‌وانه‌كان ده‌ستدرێژی سێكسیان ده‌كردنه‌سه‌ر یان ده‌بوو زیندانییه‌كان خۆیان به‌رامبه‌ر یه‌كتری بیكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژی 7/2/2017 زانیاری وردی ده‌رباره‌ی قه‌سابخانه‌یه‌كی رژێمی سوریا ئاشكراكردووه، كه له زیندانێكی نهێنی له سێداره‌دانی به كۆمه‌ڵدا له ماوه‌ی 5 ساڵی پیشووی ململانێكانی سووریادا 13 هه‌زار كه‌س كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیل بوون له‌و زیندانه‌دا كه به " صيدنايا " ناسراوه له سێداره‌داوه.
رێكخراوه‌كه له راپۆرتێكدا به ناونیشانی "قه‌سابخانه‌ی مرۆیی" رایگه‌یاندووه" له نێوان ساڵه‌كانی 2011 تا 2015 له سێداره‌دانی به كۆمه‌ڵ له زیندانی نهێنی " صيدنايا" هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك یان هه‌فته‌ی دوو رۆژ به‌ڕیوه‌براوه، هه‌ر جاره‌ی 50 كه‌س براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌كه و له باڵه‌خانه‌یه‌كی ته‌نیشتی كه به باڵه‌خانه‌ی سوور ناسراوه، تا مردن هه‌ڵیانواسیون. له ماوه‌ی ئه‌و 5 ساڵه‌دا له‌و زیندانه‌دا 13 هه‌زار كه‌س له سێداره‌دراون كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سڤیل بوون و وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن و نه‌یاری حكومه‌تی ئه‌سه‌د ناوبراون و به‌و تۆمه‌ته كوژراون".
رێكخراوه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه كه له راپۆرته‌كه‌یدا پشتی به لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی قووڵ به‌ستووه و ماوه‌ی ساڵێكی خایاندووه و له مانگی 12/2015 تا مانگی 12/2016 درێژه‌ی كێشاوه، له‌و ماوه‌یه‌دا چاوپیكه‌وتن له‌گه‌ڵ 84 كه‌س له‌وانه پاسه‌وانانی پێشووی زیندانه‌كه و به‌رپرسان و به‌ندییه‌كانی زیندانه‌كه و پارێزه‌ران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی كه له ده‌ستگیركرد و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌و ره‌وشه ئاگادارن".
باڵه‌خانه چوارگۆشه‌كه به باڵه‌خانه‌ی سوور ناوبراوه و جێگای له سێداره‌دانه‌كان بووه، باڵه‌خانه سێ لاییه‌كه باڵه‌خانه‌ی سپییه كه زیندانییه‌كانی تێدابووه پێش له سێداره‌دان
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌و زیندانیانه له ژووره‌كانیان براونه‌ته ده‌ره‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كان ناویانناوه "باڵه‌خانه‌ی سپی" و بردوونیانه‌ته به‌رده‌م دادگایه‌ك و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و دواتر لێیانداون و دره‌نگانی شه‌و بردوونیاننه‌ته باڵه‌خانه‌یه‌كی دیكه كه به "باڵه‌خانه‌ی سوور" ناسراوه و به‌نهێنی تا مردن له سێداره‌یانداون".
راپۆرته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه" به درێژایی ئه‌و پرۆسه‌یه(زیندانییه‌كان) چاویان به‌ستراوه‌ته‌وه و نه‌یانزانیووه كه‌ی و له كوێ ده‌مرن تا ئه‌و كاته نه‌بێت كه په‌ته‌كه كراوه‌ته ملیان".
راپۆرته‌كه له زاری دادوه‌رێكی پیشوو كه له سێداره‌دانه‌كانی بینیووه گواستوویه‌تیه‌وه و گوتوویه‌تی" بۆ ماوه‌ی 10 تا 15 خوله‌ك به هه‌ڵواسراوی جێیانده‌هێشتن تا ده‌مردن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" له ناو گه‌نجه‌كاندا هه‌یانبووه كێشی كه‌متربووه و ترسیان هه‌بووه زوو نه‌مرن، بۆیه یاریده‌ده‌ری ئه‌فسه‌ره‌كان به‌ره‌و خواره‌وه قاچیان راده‌كێشان و گه‌ردنیان ده‌بڕین".
نه‌خۆشخانه‌ی تشرینی سه‌ربازی، ئه‌و شوێنه‌ی ته‌رمی كوژراوه‌كانیان بۆ ده‌برد و وه‌ك مردن به جه‌ڵته و كێشه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان تۆماریان ده‌كردن تییدا
دوای له سێداره‌دان، ده‌سه‌ڵاتدارانی سووری ته‌رمه‌كانیان ده‌بردنه نه‌خۆشخانه‌ی تشرینی سه‌ربازی و هۆكاری مردنه‌كانیان تۆمارده‌كرد و ده‌یاننووسی" به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ و كێشه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانه‌وه مردوون" دواتر له نیوه‌شه‌وی هه‌موو سێ شه‌ممه‌یه‌ك تا به‌ره‌به‌یان ته‌رمه‌كانیان ده‌بردنه گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریاوه.
راپۆرته‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه " له‌وانه‌یه له سه‌ره‌تای 2015 وه تا ئێستا هه‌زاران كه‌سی دیكه له‌و زیندانه‌دا له سێداره‌درابن، چونكه ئێمه له‌و به‌رواره به‌دواوه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ناوه‌وه‌ی زیندانه‌كه‌دا پچڕاوه".
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه" هه‌زاران زیندانی دیكه له زیندانی نهێنی " صيدنايا " كه سوپا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و وه‌ك گه‌وره‌ترین زیندان له‌و وڵاته داده‌نرێت و 30 كیلۆمه‌تر له سه‌رووی دیمه‌شقه‌وه‌یه تا ئێستا ماون، ئه‌و تاوانانه‌ش تاوانی جه‌نگ و دژی مرۆڤایه‌تین و هێشتا به‌رده‌وامیان هه‌یه".
له‌و راپۆرته‌دا رێكخراوه‌كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به " په‌یڕه‌ویكردن له سیاسه‌تی كۆمه‌ڵكوژی ناوبردووه، چونكه زیندانییه‌كانی له خواردن و خواردنه‌وه بێبه‌شكردووه و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دات و سه‌ره‌نجام به‌و شێوه‌یه ده‌یانكوژێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه" زیندانییه‌كان پێش كوشتن‌یان، یان ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر، یان ناچاریانكردوون له‌ناو خۆیاندا ئه‌و كاره بكه‌ن،شێوه‌ی نانپێدانیشان له لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانه‌وه به‌و شێوه‌یه‌یه كه زۆربه‌ی كاته‌كان خواردنه‌كانیان رژاندووه‌ته سه‌ر زه‌وییه پیسه‌كه‌ی زیندانه‌كه كه زۆربه‌ی رووبه‌ره‌كه‌ی به خوێنی تازه و كۆن داپۆشراوه".