دوو مووچهیی نامێنێ
لە 90% مووچە خۆرانی ھەرێمی كوردستان تۆمارکراون و سەرهتای مانگی داهاتوو پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکە لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار دەکرێن
K24 - ھەولێر
سەرهتای مانگی داهاتوو پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکە لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار دەکرێن، فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریش ئاشکرای دەکات به گوێرهی سیستمەکە هیچ فەرمانبەرێک ناتوانێت دوو مووچە وەربگرێت، تائێستاش لە 90% مووچەخۆرانی مەدەنی لە سیستمی بایۆمەتری تۆمارکراون.
هیوا ئەفەندی بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری لە لێدوانێكیدا بۆ كوردستان24 وردەكاری لەبارەی سیستمی بایۆمەتری بۆ نەھێشتنی دوو مووچەیی لە ھەرێمی كوردستان دەخاتەڕوو.