میلانیا تره‌مپ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر "ده‌یلی مه‌یل" تۆمارده‌كات
خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا داوای 150 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بوو ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
میلانیا تره‌مپ، خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا، سكاڵایه‌كی یاسایی له دژی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی تۆماركردووه‌و و داوا ده‌كات ئه‌و رۆژنامه‌یه به 150 ملیۆن دۆلار، قه‌ره‌بووی بكاته‌وه.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی سكاڵاكه‌ی میلانیا، رۆژنامه‌كه راپۆرتێكی "هه‌ڵبه‌ستراوی" بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باسی له‌وه كردووه، له ساڵانی نه‌وه‌د، میلانیا له بوار سێكس كاریكردووه، كه دواتر رۆژنامه‌كه راپۆرته‌كه‌ی له‌سه‌ر سایته‌كه لابردووه.
پارێزه‌ری خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا، داوا یاساییه‌كه‌ی له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، له دادگای نیویۆرك تۆماركردووه، به‌ڵام دادوه‌ری دادگاكه به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندنه‌بوون، سكاڵاكه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی پارێزه‌ری میلانیا پشتی پێبه‌ستووه، راپۆرته‌كه‌ی ده‌یلی مه‌یل، زیانی به ناوبانگی میلانیا گه‌یاندووه و له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی وه‌كو خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا، گرفتی بۆ درووستكردووه.
سكاڵاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به هۆی راپۆرته‌كه‌ی ده‌یلی مه‌یل، خانمی یه‌كه‌م، زیانی ده‌روونی ئابووری به‌ركه‌وتووه و داواش ده‌كات به لای كه‌مه‌وه به 150 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بووبكرێته‌وه.
پارێزه‌ری هاوسه‌ری تره‌مپ، راشیگه‌یاندووه، راپۆرته‌كه زیانی بازرگانیشی به میلانیا گه‌یاندووه و به‌هۆیه‌وه، نه‌یتوانیوه نیشانه‌ی بازرگانی تایبه‌ت به‌خۆی بخاته بازاڕه‌وه، كه چه‌ندین به‌رهه‌می جوانكاری، جلوبه‌رگ، پێڵاو، خشڵ و زێڕی له‌خۆگرتووه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل، مانگی ئاب/ ئۆگستۆسی 2016، به پشت به‌ستن به گۆڤارێكی سلۆڤینی، راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه باس له‌وه ده‌كات، ئاژانسی خانمه نمایشكاره‌كان، كه هاوسه‌ری تره‌مپ كاری تێداكردووه، له ساڵی 1990 خزمه‌تگوزاری سێكسی پێشكه‌ش به كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌ناوبانگ كردووه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی تۆماركردنی سكاڵاكه، رۆژنامه‌كه راپۆرته‌كه‌ی ره‌شكردووه‌ته‌وه و داوای لێبوردنیشی له خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا كردووه، روونیشیكرده‌وه، ئه‌وان نیازی ئه‌وه‌یان نه‌بووه، هاوسه‌ری دۆناڵد تره‌مپ، به‌كارێكی له‌و جۆره تۆمه‌تبار بكه‌ن.
سه‌رچاوه: RT