وه‌زیرێك ده‌ستبه‌رداری وڵاتینامه ئه‌مریكییه‌كه‌ی ده‌بێت
پێشتر سه‌رۆكی شاره‌وانیش بووه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، رۆژی چوار شه‌ممه رێككه‌وتی 8/2/2017 رایگه‌یاند: بۆریس جۆنسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ده‌ستبه‌رداری وڵاتینامه ئه‌مریكییه‌كه‌ی بووه.
وه‌زاره‌ته‌كه لیستێكی به ناوی ئه‌و كه‌سانه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه خاوه‌ن وڵاتینامه‌ی ئه‌مریكی بوون و له چاره‌كی كۆتایی ساڵی 2016 دا ده‌ستبه‌رداری وڵاتینامه‌كانیان بوون. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ناوی له‌ناو ئه‌و لیسته‌دا هه‌یه (بۆریس جۆنسۆن) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی شانشینی یه‌كگرتووه، كه له ساڵی 1964 له شاری نیویۆركی ئه‌مریكا له دایكبووه.
ساڵی رابردوو جۆنسۆن له له‌نده‌ن رایگه‌یاندبوو كه "ده‌ستبه‌رداری وڵاتینامه ئه‌مریكییه‌كه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام تا ئه‌و مامه‌ڵه یاساییانه ته‌واو ده‌كات پێویستی به كات هه‌یه".

جۆنسۆن پێشتر سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری له‌نده‌ن بوو، خاوه‌ن وڵاتینامه‌ی بریتانی و ئه‌مریكیش بووه، له ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (سه‌نده‌ی تایمز) دیدارێكی ئه‌نجامدابوو، ئه‌وكاتیش گوتبووی" ده‌مه‌وێت ده‌ستبه‌رداری وڵاتینامه ئه‌مریكییه‌كه‌م ببم، چونكه وه‌رگرتنیشی ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه له نیویۆرك له دایكبووم".
ئه‌وه‌شی گوتبوو" ئه‌و كاره هه‌ر ده‌كه‌م، چونكه پابه‌ندبوونم به كاره‌كه‌م به‌رده‌وام به بریتانیاوه ده‌مبه‌ستێته‌وه".
جۆنسۆن له‌و دیداره‌دا ئه‌وه‌شی گوتووه" ده‌ستبه‌رداربوونم له وڵاتینامه‌ی ئه‌مریكی، به‌هۆی ئه‌وه‌وه نییه كه بمه‌وێت له داهاتوودا ببمه سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا". بۆ زانیاری هیچ كه‌سێك له بریتانیا ناتوانێت ببێته سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵگری دوو وڵاتینامه بێت.
به‌م كاره‌شی جۆنسۆن له باجی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌به‌خشرێت، چونكه یاسای ئه‌مریكا سه‌پاندوویه‌تی و ده‌بێت هه‌موو هاووڵاتیانی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشن، دامه‌زراوه‌ی باج له داهاته‌كانیان ئاگاداربكه‌نه‌وه".