حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌كان رێكده‌كه‌وێت
ئیسلام له ئیتالیا دووه‌م گه‌وره‌ترین ئایینه و به فه‌رمی نه‌ناسێنراوه

K24 – هه‌ولێر:
زیاتر له (1.4) ملیۆن موسڵمان له ئیتالیا ده‌ژین، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه ئیسلام دووه‌م گه‌وره‌ترین ئایینی ئه‌و وڵاته‌یه، به‌ڵام به‌لای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتالییه‌وه ئیسلام بوونی نییه.
به پێچه‌وانه‌ی یه‌هوودییه‌ت و مه‌سیحییه‌ت، ئیسلام له ئیتالیا به فه‌رمی نه‌ناسێنراوه، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه، چونكه مزگه‌وته‌كان ناتوانن پاره له ده‌وڵه‌ت وه‌ربگرن، بۆنه و یاده ئاینییه‌كانی موسوڵمانان له رووی یاساییه‌وه له‌و وڵاته‌دا هیچ بایه‌خێكی نییه و موسڵمانان بۆ ئه‌و بۆنانه ناتوانن مۆڵه‌ت وه‌ربگرن و كار نه‌كه‌ن.به‌ڵام به فه‌رمی داننان به ئایینه‌كه‌دا ئه‌سته‌م نییه، هه‌رچه‌نده بێبه‌رامبه‌ریش نییه.
رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌م مانگه وه‌زیری ناوخۆی ئیتالیا واژۆی له‌سه‌ر رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ 9 گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی ئیسلامی له ئیتالیا كردووه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین رێككه‌وتنی له‌و جۆره‌یه. به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه دامه‌زراوه ئیسلامییه‌كان ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه لیستێك له ناوی ئه‌و كه‌سانه ئاماده‌بكه‌ن كه سه‌ر به دامهزراوهكانیانن و ناچاریان بكه‌ن وتاره ئاینییه‌كانیان به زمانی ئیتالی پێشكه‌ش بكه‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌ت به‌ڵێنیداوه"رێگاكه‌یان بۆ ئاسان بكات" تا به فه‌رمی بناسێنرێن.

ئه‌و پلانه به "رێككه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و ئیسلامی ئیتالی" ناسراوه، به‌ڵام رووبه‌ڕووی ره‌خنه بووه‌ته‌وه، چونكه بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه، جیاوازی و دوو روویی تێدایه له چاو مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئایینه‌كانی دیكه‌دا، چونكه داوا له هیچ ئایینێكی دیكه نه‌كراوه وتاره‌كانیان به زمانی ئیتالی پێشكه‌ش بكه‌ن. كڵێساكانی رۆمانی كاسۆلیكی رێوڕه‌سمه‌كانیان به زمانه بیانییه‌كانی دیكه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان بگاته هه‌موو ئه‌و بیانیانه‌ی له په‌یڕه‌وانی ئه‌وانن.
توێژه‌رێكی ئیسلامی به ناوی (یه‌حیا بالاڤیسینی) له شاری میلان ده‌ژی، قسه‌ی بۆ گۆڤاری "تیمپی" كۆنه‌پارێزی ئیتالی كردووه و گوتوویه‌تی" واژۆكردنی موسڵمانان له‌سه‌ر ئه‌و په‌یماننامه‌یه بۆ ئه‌وه بووه تا بیسه‌لمێنین كه ئێمه هاووڵاتییه‌كی باشی ئه‌م وڵاته‌ین و خه‌ڵكانی خراپ و گه‌نده‌ڵ نیین".
ئایینی ئیسلام له ئیتالیادا خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی فراوان نییه، به‌گوێره‌ی راپرسییه‌كی سه‌نته‌ری "Pew" بۆ توێژینه‌وه، 69% ئیتالییه‌كان بۆچوونی نه‌رێنی و خراپیان به‌رامبه‌ر موسڵمانان هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له چاو تێڕوانینی گه‌لانی دیكه‌ی وڵاتانی ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا كه راپرسییه‌كه گرتوونیه‌تییه‌وه. ده‌گووترێت "میدیا ناوخۆییه‌كانی ئیتالیا رۆڵێكی نیگه‌تێڤ ده‌بینن و زۆرجار ئیسلام و تیرۆر پێكه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه و تێكه‌ڵیان ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بۆچوونی ئیتالییه‌كان هه‌بووه به‌رامبه‌ر ئیسلام".

به روونی هه‌ست به‌وه‌ده‌كرێت حكومه‌تی ئیتالی ده‌یه‌وێت له‌و په‌یماننامه‌یه وه‌ك بابه‌تێكی "ئه‌منی" كه‌ڵك وه‌ربگرێت، تا بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو سوودی لێوه‌ربگرن. ماركۆ مینیتی وه‌زیری ناوخۆی ئیتالیا له‌وباره‌یه‌وه لێدوانێكیداوه و گوتوویه‌تی" په‌یماننامه‌كه هۆكارێكه بۆ پاراستنیمان له دژی هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی توندوتیژی و تیرۆر".
سهمیه عه‌بدولقادر تایبه‌تمه‌ندی له زانستی كۆمه‌ڵناسی هه‌یه و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاری میلانه، ئه‌و رێككه‌وتنه به"هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی" و گرنگ ناوده‌بات،چونكه گفتوگۆ له نێوان حكومه‌ت و دامه‌زراوه ئیسلامییه‌كان دێنێته ئاراوه، به‌ڵام هه‌ندێك بڕگه‌ی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌و هه‌سته‌ی لای موسڵمانان درووستكردووه كه حكومه‌تی ئیتالیا به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات".
A.Q