حه‌یده‌ر شه‌شۆ: وه‌ك ئێزدی كوردستانيین و هیچ كات ناتوانین خۆمان دووربخه‌ینه‌وه
"وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌زاره‌تی ته‌واوی گه‌لی كورده"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به چوونی هێزی ئێزيدخان بۆ نێو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، حه‌یده‌ر شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزديخان له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له پڕۆگرامی باسی رۆژی كوردستان 24 رایگه‌یاند، كه تا ئێستا به فه‌رمی هێزه‌كه‌یان نه‌چووه‌ته سەر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و گوتی: "جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بڕیاری چوونه ناوه‌وه‌ی هێزی ئێزديخانی بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه قه‌بووڵ كردووه".
شه‌شۆ جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه, ئه‌مه داواكاری ئه‌وان بووه وه‌ك هێزی ئێزديخان.
هاوكات فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزديخان روونيشيكرده‌وه, وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌زاره‌تی ته‌واوی گه‌لی كورده و گووتیشی: "وه‌ك ئێزدی كوردستانین و هیچ كات ناتوانین خۆمان له كوردستان دووربخه‌ینه‌وه".
حه‌یده‌ر شه‌شۆ راشیگه‌یاند، كە پێویسته مافی كوردانی ئێزدی پارێزراو بێت.