"ھەڵەی شاخدار" گۆڕان تووڕه ده‌كات
"ھێرشی میدیایی دەستپێكردووە"
K24 - هه‌ولێر:
ئاڵۆزییەكانی نێوان بزووتنەوی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی زیاتر بوونە، بە تایبەتيش, ئەمینداری گشتی یەكگرتوو, له نوێترین گوته‌یدا، كۆبوونه‌وه‌ی 19 ی ئابی په‌رله‌مان، بە ھەڵەیەكی شاخدار ناوبردبوو.
گۆڕان ئەو قسانە بە ناتەواو ناودەبات، یەكگرتووش دەڵێت: "گۆران رەخنەی قبووڵ نییە، بۆیە ھێرشی میدیایی بەرامبەریان دەستپێكردووە".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی، سه‌رده‌مانێك هاوپه‌یمان، به‌ڵام ئێستا خه‌ریكه ده‌بن به‌دوو نه‌یار، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان, 19ی ئابی به هه‌ڵه‌یه‌كی شاخدار له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌سفكرد، درزی نێوان هه‌ردوولا فراوانتر بوو، هه‌ڵسووڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌ڵێت: "قسه‌كانی ئه‌میندار ناته‌واون".
ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسان و ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به وه‌ڵامی توند هێرشیان بۆ سه‌ر یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ستپێكرد، یوسف محمهدیش ده‌ڵێت، قسه‌كانی ئه‌میندار بۆ په‌رده‌پۆشكردن و كێشه و قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانیانه، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتووش پێیوایه، بزوةتنهوهی گۆڕان هێشتا له سیاسیهتكردن كامڵ نه‌بووه.
به‌شێك له یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن، پێویسته ره‌خنه به ره‌خنه وه‌ڵامبدرێته‌وه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕه‌خنه‌ی قبوڵ نییه، بۆیه هێرشی میدیايی ده‌ستپێكردووه، بۆیە ئەوان، نا‌ئومێد نین، چونكه وەك خۆیان دەڵێن یه‌كه‌م لایه‌ن نین و دوايین لایه‌نیش نابین، كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هێرشی میدیای بكاته سه‌ر.