لایەنگرانی موقتەدا سەدر خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجامدەدەن
داوای گۆڕانكاری لە دەستەی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن دەكەن
K24 - ھەولێر
لایەنگرانی سەدر و ئەوانەی داوای گۆڕانكاری دەكەن بەتایبەتی لە دەستەی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن، لەسەر داوای موقتەدا سەدر خۆپیشاندانی ملیۆنی ساز دەكەن.
پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند ھەندێ لە خۆپیشاندەران دروشمی دژی ئەمریكا و ئیسرائیلیان دەگوتەوە، ئامانجی سەرەكی خۆپیشاندانەكەشی گۆڕینی دەستەی كۆمیسیونی باڵای ھەڵبژاردنە و پێیان وایە لەسەر بنەمای حزبایەتی دانراون و ھەر بەم شێوەیەش كار دەكەن.
گوتیشی خەڵكێكی یەكجار زۆر لە سەر داوای موقتەدا سەدر لە پارێزگەكانی دیكەی عێراق روویان كردۆتە بەغدا بۆ بەشداریكردن لە خۆپیشاندانی ملیۆنی.
JS