تەقەکەرانی ناو شاری هەولێر دەستگیرکران

دوو كەس لەكاتی تەقەكردن دەستگیركران

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر بە كوردستان24 رایگەیاند تەقەکەرانی ناو شاری هەولێر دەستگیرکراون.

پاش ئەوەی لەماوەكانی رابردوو لە چەند شوێنێکی جیاوازی شاری ھەولێر و دەوروبەری بەبێ هیچ هۆکارێک تەقە دەکرا، پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە كرد و دۆسیەیەك بۆ ئەم مەبەستە كردەوە.

ھەر لە چوارچێوەی ئەم ھەوڵەی پۆلیس، بنكەی پۆلیسی بنەسڵاوە شەوی رابردوو توانی دوو كەس لە كاتی تەقەكردن دەستگیر بكات.

JS

Fly Erbil Advertisment