میدیاكانی یەكێتی: كۆسرەت رەسوڵ مژدەی خۆشی پێیە

بەرپرسانی باڵای یەكێتی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی حزبەكەیان بە سەركەوتوو دەزانن

K24 – ھەولێر

دوای كۆتایھاتنی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، میدیاكانی ئەو حزبە لەزاری كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی رایانگەیاندووە" كۆبوونەوەكە مژده‌ی زۆر خۆشی بۆ یه‌كێتییه‌كان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان پێیه".

كۆسرەت رەسوڵ كە سەرپەرشتی باڵی ناوەندی بڕیاری دەكرد ھەر لەو لێدوانەدا بە میدیاكانی حزبەكەی گووتووە: " كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووبوو تێیدا چه‌ندین پرسی تایبه‌ت به‌ بارودۆخی هه‌رێم چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان تاوتوێكران".

كۆسرەت رەسوڵ ئاشكرای كردووە، هه‌فته‌ی داهاتوو مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی جارێكی دیكە كۆده‌بێته‌وه‌.

ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی ئەو حزبە و بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی تاڵەبانی كۆبووەوە.

كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ماڵی تاڵەبانی 11 شوباتی 2017
كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ماڵی تاڵەبانی 11 شوباتی 2017