یه‌كێتی گۆڕانكاری له پۆسته حزبی و حكوومییه‌كاندا ده‌كات
له پشكه‌كانی خۆی له حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بڕیاره ئه‌م حزبه، گۆڕانكاری له پشكی خۆیدا، له پۆسته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا و ئاڵوگۆڕ له ئۆرگهكانهكانی ناوخۆی حزبیشدا بكات.
له راگه‌یه‌ندراوه دوو خاڵییه‌كه‌ی، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیدا، ئاماژه به دوایین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و حزبه و پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیشی به ئه‌رێنی وه‌سفكردووه، هاوكات درێژه‌دان به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆیی و ده‌ستووری و یاسایی و ئابوورییه‌كان به گرنگ زانیوه.
یه‌كێتی له راگه‌یه‌ندراوی كۆتاییدا، دووپات له به‌ردوامبوونی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌كاته‌وه و رایگه‌یاندووه، پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو جارێكی دیكه بۆ تاووتوێكردنی "نه‌خشه‌ڕێگای یه‌كێتی"، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان، كۆده‌بێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی ئه‌و حزبه به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح، جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نه‌كردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه له رۆژی 1ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2016، به‌سه‌رپه‌رشتی جێگرانی سكرتێری گشتی، باڵی ناوه‌ندی بڕیار، به به‌شداری چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه راگه‌یه‌ندرا.