قۆناغی دووەمی گۆڕانكارییەكانی نێو پارتی دەست پێدەكات
ژمارەیەك بەرپرسی حكوومیش دەگۆڕدرێن
K24 - ھەولێر
لەچوارچێوەی پڕۆژە چاکسازی بارزانی، قۆناغی دووەمی گۆرانکارییەکانی دەست پێدەکات، بەپێی ئەو پڕۆژەیەش ژمارەیەك بەرپرسانەی حکوومەتیش دەگرێتەوە، کادرانی گەنجی ئەو حزبەش داوا دەکەن لە گۆرانکارییەکان چینی گەنجانیش بھێنرێنە پێشەوە و پۆستی باڵایان پێبدرێت.
ئەندامێكی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ كوردستان24 ئاشكرای دەكات: "گۆڕانكارییەكانی نێو حكوومەت پەیوەستە بەو رێككەوتنە سیاسییەی ئێستا لەگەڵ لایەنەكانی دیكە كاری لەسەر دەكەین".