توركیا بەشیك لە ناوچە سنوورییەكانی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان قەدەغە دەكات

ھیچ ھاووڵاتییەك ناتوانێ بێ مۆڵەت بچێتە ئەم ناوچانە

K24 - ھەولێر

پارێزگاری جوڵەمێرگ لە بەیاننامەیەكدا ناوچە سنوورییەكانی لەگەڵ ھەریمی كوردستان بە ناوچەی تایبەتی ئەمنی راگەیاند كە بە ھۆیەوە ھەر جورە ھاتوچوو و جموجوڵێك لەم ناوچانە قەدەغە دەكات.

لە بەیاننامەی پارێزگاری جوڵەمێرگ ھاتووە "ھەر یەك لە ناوچەكانی سەنتەری پاریزگا، چەلێ (ھاوسنووری ھەرێمی كوردستان)، شەمزینان (ھاوسنووری ھەرێمی كوردستان و رۆژھەڵاتی كوردستان) و گەڤەر (ھاوسنووری رۆژھەڵاتی كوردستان) كە لە 22 ناوچە پێكھاتوون لە رۆژی 12 شوبات تا 26 ئەم مانگە دەكرێنە ناوچەی تایبەتی ئەمنی".

بەھۆی ئەم بڕیارەوە ھیچ ھاووڵاتییەك ناتوانێ بێ مۆڵەت بچێتە ئەم ناوچانە.

ھەرچەندە ھۆكاری قەدەغەكردنی ئەم ناوچانە بەسەر ھاووڵاتیان ئاشكرا نەكراوە، بەڵام ئەم ناوچانە سێ پارچە كوردستان پێكەوە دەبەستنەوە و بە درێژایی مێژووی سیاسی و چەكداری كورد، بە تایبەتی ناوچە سنوورییەكانی، شوێنی مانەوە و بەرخودانی تێكۆشەرانی ھەر سێ پارچەی كوردستان لە قوناغە جیاوازەكاندا بووە و ھەر لە داستانی خواكوركەوە بگرە تا دەگاتە زۆرێك لە رووداوەكانی تری ھاوشیوە.

JS