له شاره‌بان دادوه‌رێك و سێ هاووڵاتى كوژران
هاتووچۆ له‌شارۆچكه‌ى شاره‌بان قه‌ده‌غه‌كراوه

K24 - شاره‌بان:
له ناحیه‌ی ئه‌بی صه‌یدای سه‌ر به قه‌زای شاره‌بانی پارێزگای دیاله، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو سێ هاووڵاتییان كوشت، كه كوژراوه‌كان سه‌ر به هۆزی "ته‌میمی"ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، هاوكات له‌گه‌ڵ كوژران ئه‌و 3 كه‌سه، داوه‌رێكی دیكه‌ش له ناحیه‌ی كه‌نعان كوژراوه و بكوژه‌كانیش به ماتۆر سكیل هه‌ڵاتوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، بارودۆخی شارۆچكه‌ی شاره‌بان، گرژی تێكه‌وتووه و پێده‌چێت كه‌سوكاری كوژراوان، به شێوه‌یه‌كی "هه‌ڕه‌مه‌كی" به دوای تۆڵه‌دا بگه‌ڕێن و به شێوه‌یه‌كی كاتییش هاتووچۆ تێیدا قه‌ده‌غه‌كراوه.
زاهیر تاهیر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله به په‌یامنێری كوردستان 24ی راگه‌یاندووه، پێده‌چێت كێشه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تی بێت و پێشتریش رووداوی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و جۆره له ده‌ڤه‌ره‌كه روویانداوه.
تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌كان له باره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه له‌لایه‌ن پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و هیچ كه‌سێكیش ده‌ستگیرنه‌كراوه.