لە وڵاتێك دەرفەتی خوێندنی باڵا بۆ قوتابیانی كورد دەرەخسێندرێت

"دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمییەوە ناوی خۆیان تۆمار بكەن"

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی نووسراوی فەرمی وەزارەتی پەروەردی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، فەرمانبەر و مامۆستایانى سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەتوانن بە پێى ئەو مەرجانەى کە لە نووسراوە فەرمییەکەدا هاتووە، لە رێگەى ماڵپەڕە ناوهێنراوەکەوە ناوى خۆیان تۆمار بکەن بۆ خوێندن لە وڵاتى هیندستان.

وەك لە راگەیاندراوەكە روونكراوەتەوە یەكێك لە مەرجەكان ئەوەیە، پێشكەشكار بۆ ماستەر تەمەنی لە 45 ساڵ و بۆ دكتۆرا لە 50 ساڵ زیاتر نەبێت. ھەروەھا خزمەتی كردەیەی بەپێی دوایین بڕوانامە لە 2 ساڵ كەمتر نەبێت.

نووسراوی فەرمی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی
نووسراوی فەرمی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی "زەمالەی" خوێندن بۆ مامۆستا و فەرمانبەران
Fly Erbil Advertisment