مامۆستایانی ئایینی خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی ئاماده ده‌كه‌ن
"داعش به‌ر له‌وه‌ی هێز بێت هزره"
K24 - دهۆك:
دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و شكاندنی داعش له چه‌ندین به‌ره‌ی جیاواز و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی داعش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئێستا باس و خواس له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هزری توندڕه‌وییه و له‌م رووه‌شه‌وه مامۆستایان و ئه‌وقافی دهۆك جه‌خت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی درێژمه‌ودا ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هزری توندڕه‌ویی.