سامانه سروشتییه‌كان: داناگاز ناتوانێت داوای پاره‌ی زیاتر بكات
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان وه‌ڵامی داناگازی دەداتەوە

K24 - ھەولێر
لە راگەیاندراوێكدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی كۆمپانیای داناگازی دایه‌وه رایدەگەیەنێت، داناگاز و كۆمپانیا هاوبه‌شه‌كانی ناتوانن داوای پاره‌ی زیاتر له‌حكوومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له راگەیاندراوەكەدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه دادگای له‌نده‌ن سكاڵایه‌كی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه داوای بڕی 1 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاریان كردبوو، له‌بری ده‌رهێنانی گازی زیاده، حكوومه‌تی هه‌رێم مافی به‌رهه‌مهێنانی ته‌واوی هه‌یه له‌كێڵگه‌ی كۆرمۆردا.
هاوكات له راگه‌یا‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه، دادگا له كۆی 19 سكاڵا كه كه‌له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم تۆمار كرابوو 18 سكاڵای ره‌تكردووه‌ته‌وه هه‌روه‌ها دادگا داوایه‌كی داناگازی ره‌تكردووه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنی بڕی 3 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار له‌بری به‌رهه‌مه‌هێنانی گازدا.
ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ كۆمپانیای داناگاز لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە، دادگای له‌نده‌ن بڕیاریداوه حكوومه‌تی هه‌رێم، بڕی 121 ملیۆن دۆلار بداته كۆمپانیاكه لەبه‌رامبه‌ر یه‌كلابوونه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌ی نێوان هه‌ردوولا.