حکوومەتی عێراق پرسی لامەركەزی پارێزگاكان بە سستی جێبەجێدەكات

ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لە حكوومەتی عێراق نیگەرانن

K24 - كەركووك

حکوومەتی عێراق بەسستی ھەنگاو بۆ جێ بەجێکردنی پرسی لامەرکەزییەتی پارێزگاکان دەنێت، ئەمەش بۆتە مایەی نیگەرانی ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، ھەرچەندە بڕیاربوو ھەشت وەزارەتی حکوومەتی ناوەند دەسەڵاتەکانیان بدەن پارێزگاکان لەپێناو کەمکردنەوەی رۆتین و زیاتر دەسەڵات بەخشین بە شارەکان، بەڵام تا ئێستا ھەنگاوی کرداری لەو بارەیەوە نەنراوە.

Fly Erbil Advertisment