بڕیاره نوێیه‌كه ئه‌ژنۆ شكێنه
بڕیاره نوێیه‌كه‌ی تره‌مپ سه‌دان هه‌زار كه‌س له ئه‌مریكا ده‌كاته ده‌ره‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئاگاداری ناوه‌ڕۆكی دوو ره‌شنووسی نوێ بووه كه ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌دایه بیكاته بڕیار و ئاراسته‌ی به‌رپرسانی ده‌زگای كۆچی وڵاته‌كه‌ی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ده‌كرێنه ئامانجی ده‌ركردن و ناردنه‌وه له خۆبگرێت و پرۆسه‌كه خێراتربكرێت.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه به رۆیته‌رزی گوتووه" ئه‌و دوو ره‌شنووسه له لایه‌ن (جۆن كیلی) وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ردراوه و ئێستا له قۆناغی پێداچوونه‌وه‌دایه له كۆشكی سپی و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌سه‌ر ده‌زگای كۆچ و گومرگ و پاسه‌وانی سنووردا بڵاوبكرێته‌وه".
به‌گوێره‌ی پلانه نوێیه‌كه، سه‌دان هه‌زار له‌و كه‌سانه رووبه‌ڕووی ده‌ركردنی خێرا ده‌بنه‌وه . هه‌روه‌ها كه‌سانی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشوودا به‌هیچ جۆرێك بۆ ده‌ركردنی له ئه‌مریكا ناوی له‌و ده‌زگایه‌نه‌دا نه‌هاتووه.
له سه‌رده‌می سه‌رۆك ئۆبامادا، ئیداره‌ی كۆچ و گومرگ بۆ ده‌ركردنی په‌نابه‌ران رانه‌سپێردرابوون، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی تازه ده‌گه‌یشتنه ئه‌و وڵاته و ئه‌وانه‌ی تاوانیان ئه‌نجامدابوو بڕیاری ده‌ركردنیان به پرۆسه‌یه‌ك ده‌ركرابوو.
هه‌ر چه‌نده بڕیاربووه ئه‌و رێنماییه نوێیه رۆژی هه‌ینی رابردوو ده‌ربكرێت، به‌ڵام بۆ پێداچوونه‌وه‌ی زیاتر له لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی دواخراوه.
كیلی له یه‌كێك له‌و ره‌شنووسانه‌دا نوسیوویه‌تی" كۆچی نایاسایی له سنووری نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك بووه‌ته هۆی درووستكردنی خاڵێكی لاواز بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا.
ئه‌م بڕیار و رێنماییه نوێیانه پاش ئه‌وه‌دێت، بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ رێگه‌گرتن له هاووڵاتیانی 7 وڵاتی زۆرینه موسڵمان له لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه تانه‌ی لێدراو و راگیرا، هه‌ر بۆیه تره‌مپ به‌ڵێنیدا له داهاتوودا رێوشوێنی نوێتر و كاریگه‌رتر ده‌گرێته‌به‌ر و سه‌ره‌نجام ئیداره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له رێگه‌گرتن له‌و مه‌ترسیانه‌ی وه‌ك خۆی گووتی" به‌هۆی په‌نابه‌رانه‌وه" رووبه‌ڕووی ئه‌مریكا بوونه‌ته‌وه.