داوا دەكرێت حەویجە لەگەڵ رۆژئاوای مووسڵ رزگار بكرێت

فەرماندەیەكی پێشمەرگە: ھیچ رێككەوتنێك لەنێوان ھێزەكانی بەشدار لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی حەویجە نەكراوە

K24 - كەركووك

عەرەبە سوننەکانی حەویجە و کەرکووک داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەن، ئەو ھێزەی کە شەڕی مووسڵی پێدەکات بەشێکی بھێنێتە سنووری کەرکووک و حەویجەی پێ رزگار بکات، عەرەبەکان کە ئێستا خاوەن ھێزی سەربازین دەیانەوێت پەلە بکرێت لە رزگارکردنی حەویجە و پرۆسەکە بۆ دوای شەڕی مووسڵ دوانەخرێت، بەڵام بە گوتەی فەرماندەیەکی پێشمەرگە، تا ئێستا ھیچ رێككەوتنێك لەنێوان ھێزەكانی بەشدار لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی حەویجە نەكراوە، حکوومەتی عێراق بەنیازه‌ دوای رزگارکردنی مووسڵ، حەویجە رزگار بکات.

Fly Erbil Advertisment