به‌ریتانیا یه‌ك ملیۆن پاوه‌ندی داوه‌ته ئه‌و خۆكوژه‌ی داعش
لە موسڵ خۆی تەقاندەوە
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی دووشەممە 20 شوباتی 2017 خۆكوژێكی سه‌ر به رێكخراوی داعش، له گوندی تل كیسۆم لە باشووری رۆژئاوای موسڵ، كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی ئه‌نجامدا، دواتر رێكخراوی داعش ناسنامه‌ی ئه‌و خۆكوژه‌ی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، خۆكوژه‌كه ناوی ئه‌بو زه‌كه‌ریا به‌ریتانی بوو.
به گوێره‌ی زانیاری میدیا به‌ریتانییه‌كان، پێشتر ئه‌بوزه‌كه‌ریا له به‌ندیخانه‌ی گوانتانامۆ زیندانیكرابوو، دوای ئه‌وه‌ی ئازادكراوه، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌ریتانیا له‌و سه‌رده‌مەی تۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیران بووه، به بڕی یه‌ك ملیۆن پاوه‌ندی به‌ریتانیا، قه‌ره‌بووی كراوەتەوە.
ناوی ته‌واوی ئه‌بو زه‌كه‌ریا، رۆناڵد فیدله‌ره و ته‌مه‌نی 50 ساڵ بوو.
پێشتر له ساڵی 2002 ده‌ستگیركرا و ماوه‌ی دوو ساڵ له به‌ندیخانه‌ی گوانتانامۆ زیندانیكرا و پاشان ئازادكرا.
دوای ئازادبوونیشی، به ماوه‌یه‌ك كه‌م، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌ریتانیاوه به بڕی 1 ملیۆن پاوه‌ندی به‌ریتانیا قه‌ره‌بووی ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی بۆ كرایه‌وه.
به‌ڵام دوای 10 ساڵ، له ئازادبوونی، ئه‌بوزه‌كه‌ریا به‌ره‌و سووریا رۆیشت و په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی چه‌كدارانی داعش كرد له‌و وڵاته.
به‌شێك له‌م وێنانه‌ی ئه‌بوزه‌كه‌ریا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 2002 و دوای زیندانیكردنی له گوانتانامۆ.
له سه‌ره‌تاوه به‌هۆی گومانی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كانی ئه‌و كات ده‌ستگیركرا، به‌ڵام وه‌ك میدیا به‌ریتانیاییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ كردووه، حكوومه‌تی به‌ریتانیا هه‌وڵی ئازادكردنی داوه، به‌و پێیه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی بوونی په‌یوه‌ندی به‌و جۆره گرووپانه‌وه به‌سه‌ردا ساغ نه‌بووه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)