"ھەموو پشیلەیەك شێر نییە"
روسیا وەڵامی بریتانیا دەداتەوە: "لە بریتانیا ھیچ ئاژەڵێك نییە بتوانێ فەرمان بە ورچ بكات"
K24 - ھەولێر
وەزیری بەرگری روسیا سێرگی شۆیگو بە توندی وەڵامی وەزیری بەرگری بریتانیا دەداتەوە و پێ دەڵێت لە بریتانیا ھیچ ئاژەڵێك نییە بتوانێ فەرمان بە ورچێك بكات.
مایكل فالن وەزیر بەرگری بریتانیا بە ئاماژەپێدان بە كۆبوونەوەی نێوان شۆیگو و فەرماندەی سوپای نیشتمانی لیبیا خەلیفە حەفتەر رایگەیاند روسیا بە رێگەی كردەوەكانی، ناتۆ تاقی دەكاتەوە.
گوتیشی "پێویستیمان بە ورچێك نییە كە بە پەنجەكانییەوە چەسپاوە". ھەروەھا لەبارەی دەستێوەردانی روسیا لە لیبیا ھۆشداریدا.
وەزیری بەرگری روسیا لە وەڵامی ئەم لێدوانەی فالن بە گاڵتەوە گوتی "ئەوان چ نیشانەیەكیان ھەیە، شێرێك، وا نییە؟ قسەیەكی كۆن ھەیە دەڵێت: ھەموو شێرێك پشیلەیە، بەڵام ھەموو پشیلەیەك شێر نییە. پێویستە ھەموو كەسێك بە كاری خۆوە سەرقاڵ بێت. پێمان وا نییە لە باخچەی ئاژەڵانی ئەوان ئاژەڵێك ھەبێت بتوانێ فەرمان بە ورچێكی دەرووبەر بكات".
گوتیشی نابێت وڵاتان دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆی یەكتر بكەن و بریتانیا نابێت بە روسیا بڵێت چی بكات.
JS