بەرپرسانی رۆژھەڵاتی كوردستان رەخنە لە حكوومەتی ئێران دەگرن
"ئێستاش بەتێروانینی ئەمنی سەیری كوردستان دەكرێت و حكوومەت پڕۆژەی وەبەرھێنان لەوێ ئەنجام نادات"
K24 - ھەولێر
بەرپرسێكی پارێزگای سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان دەڵێ، بێكاری و ھەژاری وایكردووە كە كێشەی كۆمەڵایەتی زۆر لە كوردستان رووبدەن، ھاوكات پارێزگاری سنەش بەوەزیری ئیتلاعاتی ئێرانی راگەیاندووە، كە ئێستاش بەتێروانینی ئەمنی سەیری كوردستان دەكرێت و حكوومەت پڕۆژەی وەبەرھێنان لەوێ ئەنجام نادات.