نێچیرڤان بارزانی: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا هیچ پێشڤه‌چوونێك نییه
"به‌غدا هاوكار نه‌بووه"

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له بواری سه‌ربازی، هه‌ماهه‌نگی باش له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه، به‌ڵام بواره‌كانی دیكه و به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، هیچ پێشڤه‌چوونێك نییه.
به گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌ت، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به قه‌یرانی دارایی كردووه و رایگه‌یاندووه، به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه بارگرانییه‌كی زۆر بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بووه و به‌غداش له‌م ڕووه‌وه هاوكار نه‌بووه.
نێچیرڤان بارزانی، هیوای ئه‌وه‌شی خواستووه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریی زیاترى هه‌رێمی كوردستان بكات.

وه‌ك له وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، جۆ وێڵسن ئه‌ندامی كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌ی كردووه و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی حكوومه‌ت، كۆبووه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جۆ وێڵسن، خۆشحاڵی به دووه‌م سه‌ردانی خۆی و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه و ڕۆڵی خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كان به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی تیرۆر ڕاگه‌یاند و هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداران خواست.
هه‌روه‌ها وێڵسن, هیوای تۆكمه‌كردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكای خواست و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و شانده‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند پرسیارێكیان سه‌باره‌ت به چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
سه‌رچاوه: سایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان