ماددهیهكی نهخشه رێگای یهكێتی حزبهكهی كردووه به دوو بهشهوه
یهكێتی له نێوان پارتی و گۆڕان كامییان ههڵدهبژێرێت

K24 - سلێمانی:
نەخشە رێگای سیاسی یەکێتی نیشتمانی كوردستان کە ماددەیەکی پەیوەستە بە پەیوەندی یەکێتی و ھێزە سیاسیەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان، باس لەوە دەکرێت لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی سەرکردایەتی یەکێتی گفتوگۆی زۆری لەسەرکراوە، ھەندێک لەئەندامان لەگەڵ ئەوەبوونە جددیەت لە جێبەجێبوونی رێکكەوتنامەی حزبەکەیان و گۆڕان بێتە ئاراوە.
ھەندێکی دیكەش پێیانوابووە دەکرێت لەگەڵ پارتی رێکكەوتنی نوێ بکەن، ئەندامێکی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیش دەڵێت قەدەریان وایە نەتوانن بەبێ پارتی مامەڵەبکەن.