سكاڵا دژی وەزیری تەندروستی تۆمار دەكرێت
"لە دابەشكردنی دەرماڵەی ھاندان كار بە رێنماییە یاساییەكان نەكراوە"
K24 - سلێمانی
ژمارەیەك لە كارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی رایدەگەیەنن، لەسەر جیاوازی و نایەكسانی لە دابەشكردنی دەرماڵەی ھاندان، ئەمڕۆ لە دادگای سلێمانی سكاڵایان دژی وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان تۆماركردووە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نوێنەری كارمەندانی تەندروستی گوتی: "سكاڵامان لەسەر جەنابی وەزیری تەندروستی وەك كەسی یەكەمی وەزارەتەكە تۆماركردووە، چونكە لە دابەشكردنی دەرماڵەی ھاندان كار بە رێنماییە یاساییەكان نەكراوە".