عێراق هه‌وڵی نه‌داوه "تاوانه‌كانی داعش" بداته دادگای نێوده‌وڵه‌تی
حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
تا ئیستا عێراق بە فەرمی بۆ ئەو توندووتیژی و تاوانانه‌ی كە داعش لە شەڕدا دژی ئافرتان و منداڵان ئه‌نجامی داوه، ھیچ ھەوڵێكی جددی نەداوە ئه‌مه‌ش بۆ ئەوەی تاوانه‌كان ببرێتە به‌رده‌م دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و وەك تاوانی جەنگ بناسرێت.
لە سەرتای دەسپێكردنی شەڕی داعش حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەولی تەواوی داوە بۆ كۆكردنەوەی ئەو بەڵگانەی كە سەڵمێنەری تاوانەكانی داعشە دژ به هاوڵاتیان ، بە ڵام تا ئێستا نەتوانراوە بە رێگایەكی یاسایی وەك وڵاتێك لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی كار لە سەر ئەو بەڵگەنامانە بكرێت، كۆسپی سەرەكی ئەوەییە كە ھەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق و بۆیه جگه له كۆكردنه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌كان ناتوانێت كه‌یسه‌كه بجووڵێنێت.
له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی، رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی تایبەت بەكەیسی جینۆساید‌و ناساندنی تاوانەكانی داعش لەكوردستاندا كاری زۆریان لەسەر كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان كردوە، ئەیاد كاكەیی وەك پارێزەرێكی خۆبەخش كاری كردوە وحكوومه‌تی عێراقیش بە كەمتەرخهم دەزانێت و دەڵی، تا ئێستە بە ئەركی سەر شانی خۆی نەزانیوە ھەولی جدی بدات له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی كە بە دادگای (لاهای) ناسراوە، بارەگا سەرەكییهكهی لە هۆڵەندایە و 122 وڵات تیایدا ئه‌ندامن و له ساڵی 1945ـه‌وه دامه‌زراوه‌و به یه‌كێك لە گرنگترین دامەزراوەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان هه‌ژمار ده‌كرێـت، به‌ڵام تا ئێستا عێراق هه‌نگاوی نه‌ناوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندامی، كه ده‌توانێت رۆڵی كاریگه‌ر له چاره‌نووسی قوربانی و رزگاربووانی شه‌ڕ هه‌بێت.