يه‌به‌شه‌ رێگرى له‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى رۆژئاوا ده‌كات

شەڕ لە نێوان هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوا و یەکینەکانی بەرخودانی شنگال "یەبەشە" روویدا.

K24 – هه‌ولێر:

شەڕ لە نێوان هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوا و یەکینەکانی بەرخودانی شنگال "یەبەشە" روویدا.

پەیامنێری کوردستان24 لە نزیک کۆمەڵگەی خانسۆری سەر بە ناحیەی سنوونێ پێی راگەیاندین، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان پێشمەرگەی رۆژئاوا و هێزەکانی یەبەشەی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" روویدا، بەبێ ئەوەی زانیاری لەسەر ژمارەی قوربانیان هەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوا بە مەبەستی پاراستنی سنووری نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان و رێگری کردن لە بازرگانیکردنی نایاسایی هەوڵدراوە لەسەر سنوورەکە جێگیر بکرێن. 

Fly Erbil Advertisment