بەشێك لە لایەنە سوننە و شیعەكان دژی مانەوەی پەكەكەن لەعێراق
"عێراق پێویستی بە ھێزی بێگانە نییە، شوێنی پەکەکەش باکووری کوردستان و تورکیایە نەک خاکی عێراق"
K24 - ھەولێر
بارەگاکانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) لە شنگال و دروستکردنی سهربازگهی دیكه له چیای قهرهچوغی شارۆچكهی مەخموور، جیا لەوەی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی كوردستانیان نیگەرانکردووە، بەشێک لە لایەنە سوننە و شیعەکانیش دژی مانەوەی پەکەکەن و دەڵێن، عێراق جیا لهوهی پێویستی بە ھێزی بێگانە نییە، شوێنی پەکەکەش باکووری کوردستان و تورکیایە نەک خاکی عێراق.