گۆڕان: پشتگیری ھیچ ھێزێك ناكەین
شۆڕش حاجی: پشتگیریكردی هه‌ر هێزێك له‌م كاته‌دا نیشانه‌ی ئاگرخۆشكردنه
K24 - ھەولێر
گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان، لەبارەی گرژییەكانی نێوان پێشمەرگە و ھێزەكانی پەكەكە لە سنووری شنگال رایدەگەیەنێت، پشتگیری لە ھیچ ھێزێك دژی ئەوی دیكە ناكەین.
لە دیدارێكدا لەگەڵ میدیاكانی حزبەكەی شۆرش حاجی گوته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: "بۆ خۆشنهكردنی شه‌ڕی كورد كوژی به هیچ شێوه‌یه‌ك پشتوانی هیچ هێزێك ناكه‌ین دژی هێزه‌كه‌ی دیكه".
گوته‌بێژی گۆڕان راشیگەیاند، هه‌ركه‌س و لایه‌نێك له حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه‌دا كه‌ناكۆكی كه‌وتووەته نێوان لایه‌نه‌كان له‌به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، پشتگیری لههێزێكیان بكات دژی هێزێكی دیكه، ئه‌مه خۆشكردنی ئاگری كورد كوژییه".
ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ 3 ئایاری 2017 له خانه‌سۆری ناوچه‌ی شنگال شەڕ لەنێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و ھێزەكانی پێشمەرگە دروستبوو، پێشتریش چەندین جار حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و كوردانی ئێزدی داوایان لە ھێزەكانی پەكەكە كردووە بۆ بەرژوەندی خەڵكی ناوچەكە و ئاوەدانكردنەوەی شنگال لەو ناوچانە بكشێنەوە، بەڵام تا ئێستا نەكشاونەتەوە.