تره‌مپ: ئۆباما سیخوڕی به‌سه‌ردا كردووم
"كه‌سێكی نه‌خۆش و خراپه"

K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له زنجیره‌یه‌ك تویتدا، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر، باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، به گوێگرتن و سیخوڕیكردن به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی، تۆمه‌تبار ده‌كات.
به گوێره‌ی وێبسایتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، ته‌نها رایگه‌یاندووه، كه له ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له ساڵی 2016، ئۆباما، چاودێری خستووه‌ته سه‌ر په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی ئه‌و.
له زنجیره تویته‌كه‌یدا، تره‌مپ، ئه‌وه‌یشی نووسیوه: "كارێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره! ئێستا ئاشكرابوو كه ئۆباما گوێی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی من راگرتووه به‌ر له سه‌ركه‌وتنم له هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌ش كاره‌ساته".
له تویتێكی دیكه‌دا نووسیویه‌تی: "ئایا كارێكی یاساییه سه‌رۆك گوێبیستی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی كاندیدانی سه‌رۆكایه‌تی بێت له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن؟".
تره‌مپ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "گره‌و ده‌كه‌م هه‌ر پارێزه‌رێكی لێهاتوو، ده‌توانێت كه‌یسێكی گه‌وره له‌و رووداوه درووستبكات، كه له‌راستیدا ئۆباما له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، به‌ر له هه‌ڵبژاردن گوێبیستی په‌یوه‌ندییه‌كانم بووه".
له درێژه‌ی تویته‌كانیدا ئه‌وه‌شی نووسیوه: "سه‌رۆك ئۆباما تا چ ئاستێك دابه‌زیوه كه گوێبیستی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی من بووه، ئه‌وه نیكسۆن/ وۆته‌رگه‌یته، به‌راستی پیاوێكی خراپ و نه‌خۆشه ".
له به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی تره‌مپ، بن رۆدس، جێگری راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی له ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، هیچ سه‌رۆكێك بۆی نییه فه‌رمان به گوێگرتن و چاودێریكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان بدات، به‌ڵام ئه‌و كۆتوبه‌ندانه بۆ پاراستنی هاووڵاتییانه له كه‌سانی وه‌كو تۆ، كه مه‌به‌ستی تره‌مپه.