"دەستێوەردانی پەكەكە لەکاروباری باشووری کوردستان ئاڵۆزیی دروست دەكات"
"حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئیدارەی شنگال دەدات ناكرێ ھێزێكی دیكە لە پارچەیەكی دیكەی كوردستان بیەوێت دەستی بەسەردابگرێت"
K24 - سلێمانی
ئاڵۆزییەکانی نێوان پەكەكە و هێزی پێشمەرگە ناوچەی سنونێ و خانەسۆری سهر به شنگال، هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی هێنایە دەنگ، بهشێك لەو هێزانە پێانوایە بوونی هێزەکانی یەبەشه لەشنگال بەبێ رێکكهوتنی پێشوەخت لەگەڵ حکوومەتی هەرێم پاوانخاوزییە و هەندێک لایەنی دیكەش بە دەستوەردانی دەزانین لە كاروباری ناوخۆیی هەرێمی كوردستان.