گوتارەكانی رۆژانی ھەینی یەكدەخرێن

لە مزگەوتەكانی نزیك لە یەكتر ھەوڵدەدرێت گوتاری ھەینی لە ھەموویان نەخوێندرێتەوە

K24 - سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند، دەیەوێ گوتاری ھەینی لە چەند مزگەوتێک کە لەیەکتر نزیکن، کەم بکاتەوە و رەتیدەکاتەوە بیەوێت گوتاری هەینی یەک بخات و مامۆستایان بەخواستی ئەوان گوتار پێشکەش بکەن، بەشێک لە مامۆستایانی ئایینیش داواکارن وەزارەتی ئەوقاف لە بڕیارەکانیدا رای کەسانی پسپۆر و ئەزموندار و خاوەن بڕوانامە وەربگرێت.