ئاسۆ مامەند: حکومەتی عێراق ستەم لە دانیشتوانی کەرکووک دەکات
رێککەوتنی نێوان پارێزگاری کەرکووک و وەزارەتی نەوتی عێراق جێبەجێ نەكراوە
K24 - ھەولێر
ئاسۆ مامەند بەرپرسی مەڵبەندی دووی کەرکووکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوای کۆبوونەوەی نێوان پارتە سیاسییەکانی شاری کەرکووک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند سەرجەم لایەنەکان پێداگریان لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتنی نێوان پارێزگاری کەرکووک و وەزارەتی نەوتی عێراق کردووەتەوە.
گوتیشی حکومەتی عێراق ستەم لە دانیشتوانی کەرکووک دەکات و تا ئێستا پارەی پترۆدۆڵاری نەداوە.