به ڤيديۆ.. دانپێدانانى گرووپێكى تاوان ببينه.. بهڕێوبهرايهتى ئاسايشى ههولێر راگهيهندراوێكى بڵاوكردهوه
كوردستان24 دهقى راگهيهندراوهكهى ئاسايش بڵاودهكاتهوه.
K24 – ههولێر:
بهڕێوبهرايهتى ئاسايشى ههولێر له راگهيهندراوێكدا وردهكارى دهستگيركردن و دانپێدانانى چهند تۆمهتبارێكى بڵاوكردهوه.
لەو راگەیاندراوەدا ئاشکرا بووە کە تۆمەتبارەکان چەندین تاوانیان لە هەولێر ئەنجام داوە و لەو راگەیاندراوەشدا دانپێدانانی گروپێکی شەش کەسی بڵاوکراونەتەوە کە چەند کردەوەی کوشتن و دزییان لە پارێزگای هەولێر ئەنجامداوە.
سێ لە ئەندامانی ئەم گروپە بەناوەکانی (تارق عهزیز مهحمود، محمد سابر عبداللە و سەرکەوت کریم حمد) لە 31ى كانوونی دووهمی 2017 رۆڵیان هەبووە لە کوشتنی خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو (محمود عسمان محمدامین) ناسراو بە "مەلا مەحمود" و ئەو بڕە پارهشی پێیبووە، دزیویانە.
به ڤيديۆ.. دانپێدانانى گرووپه دهستگيركراوهكه ببينه:
هەرلەو راگەیاندراوەدا هاتووه کە هەریەک لە تاوانکاران (نزام شکر اسماعیل، کاوە محمد خضر و علی رشید نادر) ئەندامانی تری ئەم گروپەن و لە کات و شوێنی جیاوازدا، بەشداری چەند تاوانێکی دزی و تەقەکردن و بریندارکردنی هاووڵاتیانیان کردووە.
لە لێکۆڵینەوەکاندا، تاوانبارانی دەستگیرکراو، دانیان بە نزیکەی حەوت تاواندا ناوە و چەند کاسبکارێکیان بریندار کردووە، لەو کاتەی بەرگرییان کردووە لەسەر و ماڵی خۆیان، بەو هۆیەشەوە دوو لەو کاسبکارانە لە ئەنجامی برینداربونیان، کەمئەندام بوون.
لەکاتی دەستگیرکردنی ئەم تاوانکارانە، دەست بەسەرهەندێک لەو کەلوپەلانەدا گیرا کە تاوانەکانیان پێ ئەنجامداوە، لەوبارەیشەوە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی هەر تاوانێکی تر کە ئەم گروپە ئەنجامیدابێت.
تاوانباری هەڵاتوو (یونس حبیب باوە) کە وێنەکەی بڵاوکراوەتەوە، ئەندامی ئەم گروپە تاوانکارەیە و لەلایەن ئاسایشەوە داواکراوە، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە هاووڵاتیانی کوردستان کراوە، لە زانیاری پێدان و دەستنیشانکردنی شوێنی خۆ حەشاردانی هاوکاری هێزەکانی ئاسایش بن، بەمەبەستی دەستگیرکردنی.