" بوونی ھەر ھێزێك لە شنگال پێویستی بە رەزامەندی وەزارەتی پێشمەرگە ھەیە"
"ھێزە دەرەکییەکان کارلەسەر دروستکردنی ناکۆکی دەکەن لەنێوان لایەنە کوردستانیەکان"
K24 - سلێمانی
سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی چەند رۆژی لەمەوبەری ناوچەی سنوونێ و خانەسۆری شارۆچکەی شەنگال، چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ھێزە دەرەکییەکان کارلەسەر دروستکردنی ناکۆکی دەکەن لەنێوان لایەنە کوردستانیەکان دەڵین، شەنگال خاکی ھەرێمی کوردستانە و بوونی ھەرھێزێک پێویستی بە رەزامەندی وەزارەتی پێشمەرگە ھەیە.