عەبادی گەیشتە مووسڵ و سەردانی سلێمانی دەكات

عەبادی ھێزە چەكدارەكانی عێراق لە مووسڵ بەسەردەكاتەوە

K24 - ھەولێر

سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی عێراق گەیشتە مووسڵ و بڕیارە سەردانی سلێمانی بكات.

ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە مووسڵ و ھێزە چەكدارەكان لە مووسڵ بەسەردەكاتەوە.

بە گوێرەی میدیاكانی یەكێتی بڕیارە ھەر ئەمڕۆ عەبادی سەردانی شاری سلێمانی بكات، بەڵام تا ئێستا ھیچ سەرچاوەیەكی فەرمی زانیاری لەبارەی سەردانەكەی عەبادی بۆ سلێمانی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

ئەمە دووەمین سەردانی عەبادییە بۆ سلێمانی، ئەمەش دوای ئەوەی ساڵی 2014 بە مەبەستی هەواڵپرسینی تەندروستی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی سەردانی ئەو شارەی کردبوو.

Fly Erbil Advertisment