حكوومەت بودجەی ھەڵبژاردنەكانی پەسندكرد

"چاوەڕێین كە بەفەرمی رابسپێردرێین بۆ ئامادەكاری پڕۆسەكە"

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای كۆمیساران رایدەگەیەنێت، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بودجەی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پەسندكردووە.

لە راگەیەندراوێكدا گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای كۆمیساران رایگەیاند: "دوای ئەوەی لە 9/1/2017، دوو نووسراومان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی كرد، بۆ پەسندكردنی بودجەی كۆمسیۆن بۆ ساڵی2017، حكوومەتی ھەرێم لە 6/3/2017، بودجەی بۆ ھەردوو ھەڵبژاردن پەسندكردووە".

ئاشكرای دەكات: "بڕی 22 ملیار دینار بۆ تیچووی ھەردوو ھەڵبژاردن تەرخانكراوە، بۆیە لەئێستادا ئێمە وەك كۆمسیۆنی باڵای سەربرخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم لە ھەوڵی ئامادەكاری داین بۆ پلاندانان، چاوەڕێین كە بەفەرمی رابسپێردرێین بۆ ئامادەكاری پڕۆسەكە".

دەقی راگەیەندراوی گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای كۆمیساران
دەقی راگەیەندراوی گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای كۆمیساران