"ده‌ست له كاروباری پارچه‌كانی كوردستان وه‌رمه‌ده‌ن"
حزبەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان: دەبێ پشتیوانی بە دەوڵەتبوونی باشووری كوردستان بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
حزبە سیاسییەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان داوا دەكەن كە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، دەستێوەردان لە پارچەكانی دیكەی كوردستان نەكەن.
ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئه‌و پارتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه قسه‌یان بۆ كوردستان24 كردووه ده‌لێن:" باشووری كوردستان بەرەو دەوڵەتبوون دەروات، ئەگەر لایەنەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستان ناتوانن پشتیوانی لێبكەن ، لانیكەم لەمپەری بۆ درووست نەكەن.
ئه‌م بۆچوونه‌ی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كاتێكدایه، ھێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" لەبەشێك لەناوچەكانی باشوور جێگیركراون و لەرووی سیاسی و فیكری و جوگرافی ھی ئەو بەشەی كوردستان نین، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا نایشارنەوە كە خاكی باشووری كوردستان دەمێننەوەو دژی دەوڵەتی نەتەوەیی كوردن.