"ده‌ست له‌ كاروباری پارچه‌كانی كوردستان وه‌رمه‌ده‌ن"

حزبەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان: دەبێ پشتیوانی بە دەوڵەتبوونی باشووری كوردستان بكرێت

K24 - هه‌ولێر:

حزبە سیاسییەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان داوا دەكەن كە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، دەستێوەردان لە پارچەكانی دیكەی كوردستان نەكەن.

ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی ئه‌و پارتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ قسه‌یان بۆ كوردستان24 كردووه‌ ده‌لێن:" باشووری كوردستان بەرەو دەوڵەتبوون دەروات،  ئەگەر لایەنەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستان ناتوانن پشتیوانی لێبكەن ، لانیكەم لەمپەری بۆ درووست نەكەن.

ئه‌م بۆچوونه‌ی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ كاتێكدایه‌، ھێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" لەبەشێك لەناوچەكانی باشوور جێگیركراون و لەرووی سیاسی و فیكری و جوگرافی ھی ئەو بەشەی كوردستان نین، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا نایشارنەوە كە خاكی باشووری كوردستان دەمێننەوەو دژی دەوڵەتی نەتەوەیی كوردن.

Fly Erbil Advertisment