تره‌مپ: 122 زيندانيكراوى گوانتانامۆ چوونه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌كانى شه‌ڕ
ئه‌و جۆره كه‌سانه به "ئه‌و هۆڤيانه‌ى ئيداره‌ى ئۆباما ئازادى كردوون" ناوده‌بات.
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ رايگه‌ياند، 122 زيندانيكراوى دوورگه‌ى گوانتانامۆ گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌كانى شه‌ڕ.
له جريوه‌يه‌كدا كه له تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، ترامپ ئه‌و جۆره كه‌سانه به "ئه‌و هۆڤيانه‌ى ئيداره‌ى ئۆباما ئازادى كردوون" ناوده‌بات.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "بڕيارێكى ديكه‌ى تۆقێنه‌ر".
پێشتر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا رايگه‌ياندبوو، ياسر سلمى يه‌كێك له زيندانيانى گوانتانامۆ له يه‌مه‌ن به هۆى بۆردومانێكى ئاسمانييه‌وه له 2ى ئه‌م مانگه‌دا كوژراوه.
پنتاگۆن بڵاويكردووه‌ته‌وه، سلمى له نێوان ساڵانى 2002 تا 2009 له گوانتانامۆ زيندان بووه و دواتر ئازادكراوه و بۆ شه‌ڕكردن چووه‌ته يه‌مه‌ن.