به نان و گوڵه‌وه داوای مافه‌كانیان ده‌كرد
رۆژی جیهانی ئافره‌تان چیرۆكی جیاوازی هه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
كاتێك گوێت لێده‌بێت ده‌ڵێن رۆژی جیهانی ئافره‌تانه، وا هه‌ست ده‌كه‌یت بۆ پاڵپشتی مافه‌كانی ژنان و یه‌كسانیان له‌گه‌ڵ پیاوان چالاكی داهێنه‌رانه كراوه، به‌ڵام له راستیدا یه‌كه‌مین ژنه‌كان چالاكی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداوه، ئامانجیان ده‌ستخستنی كاربووه له ره‌وشێكی مرۆیی‌دا.
چیرۆكه‌كه له رۆژی 8/3/1857 له نیویۆرك ده‌ستیپێكردووه، ئه‌وكاته‌ی ژنان ده‌ستیانكرد به ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین، ره‌وشه‌كه‌یان زۆر قورس و نامرۆڤانه بوو، داوایان ده‌كرد، كاتژمێره‌كانی كاركردن بكرێته 10 كاتژمێر له رۆژێكدا، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كه پاڵپشتی و هاوكاری نه‌كرا، به‌پێچه‌وانه‌وه پۆلیس ده‌ستیكرد به داپڵۆسین و به‌په‌له بڵاوه‌یان پێكردن.
دوای 51 ساڵ مێژوو خۆی دووباره‌كرده‌وه، ئه‌وكاته كرێكارانی رستن و چنین جارێكی دیكه ده‌ستیانكرده‌وه به ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین، ناڕه‌زایه‌تی به هه‌مان داواكاری پێش 51 ساڵه‌وه، به‌ڵام داواكاریی مافی ده‌نگدانیشیان له هه‌ڵبژاردندا خستبووه پاڵ داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان، ریگه‌گرتن له كاركردنی منداڵانیشان زیادكردبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوایانكرد رێگه له خاوه‌ن كارگه و كۆمپانیاكان بگیرێت تا خراپ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا نه‌كه‌ن، خۆپیشانده‌ران نان و گوڵیان به‌ده‌سته‌وه بوو، به‌ڵام پۆلیس هه‌مان كاری 8/3/1857 دژیان دووباره‌كرده‌وه.
له 28/2/1909 پارتی سۆشیالیستی ئه‌مریكا رایگه‌یاند رۆی 1/3 رۆژی ئاهه‌نگگێڕانی ژنانه.
له‌وباره‌یه‌وه چیرۆكی جیاواز هه‌یه، به‌ڵام سه‌ره‌تای دیاریكردنی رۆی 8ی مارس وه‌ك جه‌ژنی ئافره‌تان هۆكاره‌كه‌ی ئه‌مریكییه‌كان بوون. به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌ی جیهان و له ساڵی 1910 چالاكوانێكی ئه‌ڵمانی به‌ناوی " كلارا زیتكن" دیاری به‌خشییه ئه‌و چالاكوان و كه‌سانه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ئافره‌تان و یه‌كسانیان له‌گه‌ڵ پیاواندا خه‌باتیان كردبوو، ئه‌ویش له كۆنگره‌ی كۆپنهاگن كه 100 ژن تێیدا به‌شداربووه، نوێنه‌رایه‌تی 17 وڵاتیان ده‌كرد، ئه‌و كۆنگره‌یه به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئافره‌تان سازكراوه. به‌ڵام ساڵه‌كه‌ی دیاره و رۆژ و مانگه‌كه‌ی به روونی و دیاریكراوی دیارنییه كه‌ی بووه.
ده‌ره‌نجامی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی كۆپنهاگن، ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌ت وه‌ك دانیمارك، سویسرا و ئه‌ڵمانیا، به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنان له رێگه‌ی رێكخستنی پێشبڕكێ له‌نێوان پیاوان و ئافره‌تان له ساڵی 1911 ده‌ستیانكردووه به ئاهه‌نگگێڕان و یادكردنه‌وه.
سه‌ره‌ڕای بوونی پاشخانێكی خراپی جه‌نگ، به‌ڵام ژنانی رووسی له ساڵی 1917 وه ده‌ستیانكرد به یادكردنه‌وه‌ی رۆژی جیهانی ئافره‌تان و ئاهه‌نگیان گێڕاوه، ئه‌وان درووشمی "نان و ئارامی" یان به‌رزكردبووه‌وه، به‌ڵام ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئه‌وان له دوایین یه‌كشه‌ممه‌ی مانگی شوباتی ئه‌و ساڵه‌دا بووه، دوای 4 رۆژ له‌و خۆپیشاندانه، قه‌یسه‌ری رووسیا ملی بۆ داخوازییه‌كان دانه‌واند و مافی ده‌نگدانی پێدان.
سه‌یره‌كه ئه‌وه‌بوو رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رده‌مانێكی درێژ دانی به‌و رۆژه‌ی ژناندا نه‌نابوو، به‌ڵكو ساڵی 1977 وه‌ك بۆنه‌یه‌ك بۆ رۆژی ئافره‌تان ناساندی.