شێخ جەعفەر: ئەوەی پەکەکە دەیکات زیادەڕەویی و سەرەڕۆییە
"لەماڵی خۆتدا بە میوان بڵێی كاتی میوانداریت نەما خوات لەگەڵ، میوانەكە ئینكاری بكات و ببێت بە خاوەن ماڵ"
K24 - سلێمانی
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی یەکەکانی هێزەکانی 70 ھێزی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ئەوەی پەکەکە دەیکات زیادەڕەویی و سەرەڕۆییە.
لە دیدارێكی تایبەتی كوردستان24 لە میانی بەڕێوەچوونی پێنجەمین دیداری سلێمانی، لەبارەی بوونی پەکەکە لە شنگال و سنونێ و درووستکردنی گرفت بۆ هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە و ئەو شەڕی چەند رۆژی رابردوو کە پەکەکە تێیدا دەستپێشخەربوو، شێخ جەعفەر گوتی: "ئەوەی پەکەکە دەیکات زیادەڕەویی و سەرەڕۆییە، لە كاتێكدا لەماڵی خۆتدا بە میوان بڵێی كاتی میوانداریت نەما خوات لەگەڵ، میوانەكە ئینكاری بكات و ببێت بە خاوەن ماڵ".
گوتیشی: "ئەگەر ئەو ھێزە بەم جۆرە مامەڵە بكات، خەڵكی كوردستان تاوانباری دەكات، لە روودانی ھەر رووداوێك كە رووبدات كە دەكەوێتە ئەستۆی ئەوان".